پەرلەمان بۆ دەنگدان بە كابینەكەی سودانی بڕیاریدا

پەرلەمانی عێراق وەڵامی محەمەد شیاع سودانی دایەوە و رایگەیاندووە، ئەوان دەسەڵاتی دیاریكردنی وادەی دانیشتنی تایبەت بە متمانەدانیان هەیە بە كابینەكەی نەك سودانی.   

بەپێی نوسراوێكی پەرلەمانی عێراق كە ئەمڕۆ دەرچووە و ئاڕاستەی نوسینگەی سودانی كراوە رایانگەیاندووە "پەرلەمان رەزامەندی نەداوە لەسەر داواكەی بۆ دیاریكردنی وادەی دەنگدان بە كابینەكەی، چونكە پێشێلكاری دەستوری تێدایە".

پێشتر محەمەد سودانی داوایكردبوو سبەینێ پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە بۆ دەنگدان بە كابینەكەی سودانی.  

  



PM:05:19:26/10/2022