کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بەرنامەی حکومەتەکەی سودانی دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی دەستیپێکرد و سەرۆک کۆمار و بەشێک لە سەرکردە سیاسییەکانیش ئامادەی هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمان بوون.

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە بەشداری (٢٥٣) نوێنەر و لەتیف رەشید سەرۆکی کۆمار، جگە لە سەرکردەکانی هێزە سیاسییەکان و نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بلاسخارت کە ئامادەی دانیشتنەکە بوون دەستیپێکرد. 

کابینەی حکومەتەکەی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو محەمەد شیاع سودانی لە (٢٣) وەزارەت پێکدێت، بەڵام بەپێی زانیارییەکان (٢١) وەزارەت یەکلابوونەتەوە، ئەو دوو وەزارەتەشی ماونەتەوە پشکی کوردن و بەهۆی ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتی یەکلانەکراونەتەوە.

رۆژی ١٣ی ئەم مانگە لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق محەممەد شیاع سودانی، راسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.


PM:08:20:27/10/2022