وەزارەتی پەروەردە مژدەیەك رادەگەیەنێت


وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت لە داهاتوویەكی نزیكدا ژمارەیەك باڵەخانەی نوێی پەروەردەیی دەكەونە بواری خزمەت و بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەكی نوێش لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دادەندرێت.   

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "لەچەند هەفتەی داهاتوو، ژمارەیەك باڵەخانەی نوێی پەروەردەیی دەكەونە بواری خزمەت و بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەكی نوێش لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دادەندرێت".

لە پارێزگای هەولێر چوار قوتابخانە ( ٣ قوتابخانەی ١٨ پۆلی و ١ قوتابخانەی ٩ پۆلی ) و  یەك ( ١ ) باخچەی منداڵانی نوێ تەواوبوون و دەكەونە بواری خزمەتەوە . قوتابخانەیەكی دیكەی (١٢ ) پۆلی و قوتابخانەیەكی (٦ ) پۆلی لەكۆتاییەكانی قۆناغی كاركردنن و تەواو دەبن.  

 لە پارێزگای سلێمانی یەك (١) قوتابخانەی ١٨ پۆلی و باخچەیەكی منداڵان تەواو بوون و دەكەونە بواری خزمەتەوە .   

 لە پارێزگای دهۆك بەردی بناغەی دوو ( ٢ ) قوتابخانەی ١٨ پۆلی دادەندرێت .   
 

لە پارێزگای هەڵەبجە بەردی بناغەی  یەك ( ١ ) قوتابخانەی ١٢ پۆلی دادەندرێت.   

لە پارێزگای هەولێر بەردی بناغەی حەوت  (٧) قوتابخانەی  نوێ دادەنرێت ،  شەش ( ٦ ) قوتابخانەی ١٨ پۆلی  و یەك ( ١) قوتابخانەی ٩ پۆلی .  



  



PM:04:54:29/10/2022