بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا بەشێک لە خوێندکارانی بەشەناوخۆی کوڕان له گه‌ڕه‌كی چوارچرا، دژی نەبوونی شوێنی حەوانە و خزمەتگوزاری خۆپیشاندان و گردبوونەوەیان له به‌رده‌م زانكۆكه ئەنجامدا.
لە گردبوونەوەکەدا خوێندکاران ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن سه‌باره‌ت به قه‌ره‌باڵغی ژووره‌كانی به‌شه ناوخۆییه‌كان، بەوتەی ئەوان ئەو ژوورانەی لە بەشە ناوخۆییەکان پێیاندراوە بۆ چوار کەسە، بەڵام هەر ژوورەی هەشت بۆ نۆ خوێندكار له یه‌ك ژورێكدان سه‌ره‌ڕای كه‌می و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌كان.