"هەفتەی داهاتوو پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم دابەشدەکرێت"

بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" هەفتەی داھاتوو پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵی (٢٠١٤) دابەشدەکرێت".

بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" ھەفتەی داھاتوو پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی (٢٠١٤) دابەشدەکرێت، بری پارەکە ٣٤ ملیار و ٨٢٧ ملیۆن و ٨٢ ھەزار دینارە و لەو بڕەش ١١ ملیار و ٤٦٦ ملیۆن و ٧٣١ ھەزار دینار بۆ جوتیارانی هەولێر تەرخانکراوە". 

لەبارەی پارەی تەرخانکراو بۆ جوتیارانی سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، بڕی ١١ ملیار و ١٧٤ ملیۆن و ٥٢٨ ھەزار دیناریان بۆ دیاریکراوە و پاێزگای دھۆکیش بری ١٢ ملیار و ١٨٥ ملیۆن و ٨٢٣ ھەزار دیناری بۆ تەرخانکراوە.


AM:12:02:01/11/2022