ئەگەر پرۆژەکە کۆتایی هات.. بەرشەلۆنە بەدیلێک بۆ چاڤی دیاری دەکات

 یانە کەتەلۆنییەکە بەدیلێکی داهاتووی هەیەو چاودێری دۆخی میکێل ئارتێتا ڕاهێنەری ئارسناڵ دەکات، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا دوای کۆتایی هاتنی ماوەی کاری چاڤی لەگەڵ تیپەکەدا گرێبەست لەگەڵ راهێنەرە ٤٠ ساڵانەکەدا  بکات.

 ئارسناڵ سەرەتایەکی ناوازە بۆ ئەم وەرزە دەستپێدەکات لەگەڵ ئارتێتا، کە لە کۆی 12 یاری لەگەڵ تیپەکەی پریمەرلیگ 10 یاری بردووەتەوە و تا ئێستاش پێشەنگی ڕکابەرییەکەی گرتووە و بە دوو خاڵ لە پێش مان سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردوو.

 هەروەها گەنەرز سەرکەوت بۆ قۆناغی دووەمی خولی ئەوروپا، هەموو ئەمانە وایکرد بەرشەلۆنە ئارتێتا لەبەرچاو بگرێت، بەپێی ڕۆژنامەی "سپۆرت" کە نزیکە لە ماڵی کەتەلۆنی.

 بەرشەلۆنە سەرسامە بە شێوازی یاریکردنی ئارسناڵ لە ژێر دەستی ئارتێتا و بە بەدیلێکی داهاتووی تیپەکەی لەسەر کورسی یەدەگ دەیبینێت، لە 12 یاری خولدا 30 گۆڵی تۆمارکردووە و تەنها لەم ژمارەیەدا لە مان سیتی تێدەپەڕێت، بەو پێیەی لە سەرەتاوە تەنها 11 گۆڵی لێکرا لە خولەکە.

 بەڵام ئەگەر بمانەوێت لە ئاستی ناوخۆییدا بەراورد بکەین، چاڤی هێرناندێز سەرەتایەکی نایابی هەبوو بۆ وەرزەکە هەروەها لەگەڵ بەرشەلۆنە، ئەو تەنها لە دوو یاریدا کەوتە بەر کۆسپ، یەکێکیان بەرامبەر ڕکابەری تەقلیدی ڕیال مەدرید بوو و ئەوی دیکەیان یەکسان بوو لەگەڵ ڕایۆ ڤالیکانۆ، جگە لەوەش هەموو یارییەکان شاهیدی سەرکەوتنی بەرشەلۆنە بوون، بەڵام شەڕی ئەوروپی هەر ماوە، دیارترینیان لەگەڵ دەرچوونی تیپەکە لە چامپیۆنزلیگ و ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی خودی ئارسناڵ لە قۆناغی دووەمی خولی ئەوروپالیگ هەیە.


PM:05:50:01/11/2022