بەرشەلۆنە تا ئێستا زۆرترین پارەی خەرج كردوە

لەبازاری گواستنەوەی یاریزاندا تا ئێستا یانەی بەرشەلۆنە زۆرترین پارەی خەرج كردوەو لیڤەرپوڵیش دوەمەو، بەڵام ئایا ریاڵ مەدرید چەنەمە؟
ماڵپەری گۆڵ راپۆرتێكی لەسەر بازاری گواستنەوەی یاریزانان بڵاوكردۆتەوەو تیایدا باسی لەو یانانە كردوە كە زۆرترین پارەیان بۆ كڕینی یاریزانان خەرج كردوە، بەپێی ئەو راپۆرتە بەرشەلۆنە بە خەرجكردنی 153 ملیۆن لە پلەی یەكەمدایە و یانەی لیڤەرپوڵ و بە 131 و ریاڵ مەدرید بە 120 پلەكانی دووەم و سێیەمیان گرتوە.
بەرشەلۆنە كلاودیۆ براڤۆ و تیر شتینگن و جیریمی ماتیۆ و تۆماس ڤێرمایلن و ئیڤان راكیتیچ و لویس سوارێزی هێناوەتە یانەكەوە، كە بەتەنها نرخی سوارێز 88 ملیۆن یۆرۆ بوەو بەهەموو یاریزانانیش بەرشەلۆنە 153 ملیۆنی خەرج كردوە.
یانەی لیڤەرپوڵیش 131 ملیۆن یۆرۆی بۆ هێنانی لالانا و لۆڤرین و لامبیرت و ماركۆڤیج و ئەمیر جان خەرج كردوە، لە پلەی سێیەمیش كە ریاڵ مەدرید دێت بە 120 ملیۆن یۆرۆ هەریەكە لە كەیلۆر ناڤاز و تۆنی كروز و جەیمس رۆدریگێز دێت، بەتەنها رۆدریگێز 80 ملیۆن لەسەر یانەكە كەوتوە، ئەمەش ریزبەندی 10 یانەی ئەوروپایە كە زۆرترین پارەیان لە هێنانی یاریزانان خەرج كردوە كە هیچ یانەیەكی ئیتاڵی تیادا نیە.

بەرشەلۆنە                   153  ملیۆن یۆرۆ
لیڤەرپوڵ                    131  ملیۆن یۆرۆ 
ریاڵ مەدرید                120  ملیۆن یۆرۆ
ئەتلەتیكۆ مەدرید         101.5 ملیۆن یۆرۆ
چێڵسی                     93.5 ملیۆن یۆرۆ
ئارسناڵ                     77 ملیۆن یۆرۆ
مان یونایتد                 73.5  ملیۆن یۆرۆ
مان سیتی                  65.5  ملیۆن یۆرۆ
ساوسامپتن                 58  ملیۆن یۆرۆ
پاریس سان جێرم         49.5  ملیۆن یۆرۆ


ئا: چێنەر عەبدول قادر



PM:03:46:18/08/2014