پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێم

پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی (٢٠١٤) گەیشتە هەرێمی كوردستان، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بکرێت. 

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" دوێنێ پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی (٢٠١٤) كە ٣٧ ملیار دینارە، لە لایەن حکومەتی عێراقەوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان کرا، لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەواوبوونی شایستەكانی (٢٠١٤)، شایستەی (٢٠١٥، ٢٠١٦)ی بەدوادا دێت، هیچ گرفت و كێشەیەكی تەكنیكی و كارگێڕی و دارایی نەماوە بۆ ئەوەی خەرج نەكرێت.


PM:01:31:03/11/2022