سیستانی داوایەك لە لایەنەكان دەكات


نوێنەری مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەكان لە عێراق ڕایگەیاند، سیستانی پێشنیازی بۆ بەرپرسانی حكومەت و لایەنەكان كردووە، پێكەوەژیانی ئاشتییانە و رێزگرتن لەمافەكانی مرۆڤ پەیڕەو بكەن.

عەبدولمەهدی كەربەلائی، نوێنەری عەلی سیستانی لە ڕاگەیەندراوێكدا رایەیاندووە، سیستانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە هەموولایەك بە بەرپرسانی حكومەتیشەوە، ڕێز لە مافی مرۆڤ بگرن و تەنها وەك عێراقی مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیانی هەموو ئاین و مەزەهەبەكان بكەن.

ناوبراو باسی لەوەكردووە، كە مەرجەعە ئاینیەكەی شیعەكان پێشنیازی پێكەوەژیان لەگەڵ پەیڕەوانی ئایینەكانی دیكە دەكات داوای دوور كەوتنەوە لە توندوتیژی و توندڕەوی دەكات.



PM:05:14:04/11/2022