لە رۆژی سێیەمی بەڕێوەچوونی كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی حزبەكە بەشێوەی دەنگدانی بە دەست هەڵدەبژێردرێن.
مەحمود محەمەد، ئەندامی کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند" دوێنێ ١٣ کەس بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەنگیانداوە، بەهۆی کێشەی تەکنیکی پرۆسەی دەنگدان وەستێنراوە و ئەمڕۆ کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی دەنگدان ئەمڕۆ بەشێوەی دەنگدانی بەدەست بەڕێوەدەچێت، بڕیاربوو بە ئەلیکترۆنی ئەنجامبدرێت، بەڵام دوێنێ بەهۆی کێشەی تەکنیکی وەستێنرا.
دوێنێ لە رۆژی دووەمی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ١٤ی پارتی هه‌ر یه‌ك له (فازڵ میرانی، مه‌حمود محه‌مه‌د، عزه‌ددین به‌رواری، عه‌بدولموهه‌یمن بارزانی، ئازاد به‌رواری، كه‌مال كه‌ركووكی، هوشیار زێباری، فوئاد حوسێن، زه‌عیم عه‌لی و عارف ته‌یفوور) به پشتگیری مەسعود بارزانی بوون به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
هەروەها لە رۆژی یەكەمی كۆنگرەکەدا بە تێكڕای دەنگ، مەسعود بارزانی بە سەرۆكی پارتی هەڵبژێردرایەوە و هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانیش بە جێگرانی سەرۆكی حیزبەکە دیاریکران.