لەسەر زەوتکردنی مافەکانی مەسیحییەکان یونام یوسف كەنا ڕەخنەی توند لە بارزانی دەگرێت

سەرۆكی بزوتنەوەی كلدانی مەسیحی ڕایدەگەیەنێت" بوونی مەسیحی لەسەركردایەتی پارتی هیچ لە دۆخی ئێمە ناگۆڕێت". 


یونام یوسف كەنا سەرۆكی بزوتنەوەی كلدانی مەسیحی لە لێدوانێکدا لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بە میدیای فەرمی پارتی ڕاگەیاند" لەگەل مانەوەی شێوازی هەلبژاردنی كۆتاكان نین لە پەرلەمانی كوردستان، پێویستە لیستی تایبەت بە دەنگدەرانی كۆتاكان هەبێت، تەنها خۆمان دەنگ بە نوێنەری خۆمان بدەین".

وتیشی" لەگەل ئەوەش نین كورسی لە نێوان هەولێر و سلێمانی دابەشبكرێت". 

یونام یوسف کەنا ڕاشیگەیاند" سەردەمی مەلا مستەفا مافی پێكهاتەی مەسیحی زۆر باشتر پارێزراوتر بوو، بوونی مەسیحی لەسەركردایەتی پارتی هیچ لە دۆخی ئێمە ناگۆڕێت". 

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا سەرۆکی بزوتنەوەی کلدانی مەسیحی ڕەخنەی لە مەسعود بارزانی گرت و وتی" سەرۆکی پارتی دەڵیت كەس لەسەرووی یاسا نیە، بەلام زیاتر (٤٠) گوندی ئێمە لە دهۆك لەلایەن خەڵكی دەسترۆیشتوو بە پالپشتی حیزب و حكومەت لە دهۆك زێدەرۆیی بەسەر كراوە، پێویستە سەروەری یاسا بە حەقیقی ببنین". 


AM:10:27:05/11/2022