هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی تەیراوە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە گەنجێکی تەمەن (٢١) ساڵ بە ناوی (جێگر رێگر مستەفا) لەناو ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن براکەیەوە بە (١١) فیشەک کوژرا".
وتیشی" دواى لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونێكى ورد، هێزه‌كانمان له ماوه‌ى پێنج كاتژمێردا بكه‌رى سه‌ره‌كى ڕووداوه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد كه براكه‌ى خۆیه‌تى و ناوى (ج. ڕێگر مسته‌فا)یه‌و ته‌مه‌نى (١٩) ساڵه، هەروەها دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و چەک و چەند کەرەستەیەکی دیکەی قەدەغەکراو دەستی بەسەرگیراوە کە بە هەردوو کوژراو و بکوژەکە بووە".