ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانێکی نوێی لەبارەی خانەنشینکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و وەزیرەکانی حکومەتەکەی دەرکرد.
بەپێی نوسراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کە ژمارە (٢٢٣٠٥) لەسەرە تێیدا هاتووە" بە لەبەرچاوگرتنی متمانەپێدانی پەرلەمان بە حکومەتی نوێی عێراق و سوێندخواردنی دەستووری و لەسەر بنەمای ئەو دەسەڵاتانەی پێمان دراوە، بڕیاردرا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرا خانەنشین بکرێن".
دەقی نوسراوەکە: