مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ڕایدەگەیەنێت" دەبێت زۆر بە جددی دام‌و دەزگاکانی حزب رێکبخەینەوە و موتابەعەی رێککەوتنەکان لەگەڵ بەغدا و لایەنەکانی دیکە بکرێت".
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی (١٤)ی حیزبەکەی کە لە شاری دۆهۆک بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند" کۆنفرانسەکە سەرکەوتوو بوو، هەموومان سەرکەوتوو بووین، و هیچ کەسێک زیادەڕۆی نییە بۆ لایەنێک لە هیچ پۆستێکەوە، و لە هەر لایەنێکەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد" هەندێک لایەن هەن کە ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان پێکهێناوە، ئایا ئەم ژوورە بەردەوامە؟، ئەوان کاریان بۆ دابەشکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرد، نازانم جارێکی دیکە دڵنەوایییان پێبدەم".
بارزانی لە بەشێکی تری وتارەکەیدا رویكرده ئه‌ندامانی كۆنگره و وتی" له لیستی کۆمیتەی ناوەندی پارتی هیچ كه‌سێك له ئێزدییه‌كان تیایدا نیه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌م بده‌نێ ئه‌وا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م".
جەختیشیکردەوە، دەبێت زۆر بە جددی دام‌و دەزگاکانی حزب رێکبخەینەوە، و موتابەعەی رێککەوتنەکان لەگەڵ بەغدا و لایەنەکانی دیکە بکرێت.
ده‌قی وتارەکەی بارزانی:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
سوپاس بۆ خوای گه‌وره بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه، سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست كه به دڵسۆزییه‌وه هه‌وڵتاندا كۆنگره‌كه‌تان سه‌ركه‌وی و ئه‌لحه‌مدولیلا سه‌ركه‌وت.
من به پێویستی ده‌زانم سوپاسی ئه‌ندامانی كۆمسیۆن و دادوه‌ره به‌ڕێزه‌كان بكه‌م كه به‌راستی زۆر زه‌حمه‌تیان كێشا و له ژێر چاودێریی ئه‌وان پرۆسه‌ی ده‌نگدان ئه‌نجام درا و بۆ ئێمه شانازییه‌كی گه‌وره‌یه كه ئه‌وان شاهێدیی شه‌فافیه‌ت و دیموكراتیه‌تی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌ده‌ن.
به‌داخه‌وه ئه‌و شێوه‌ی كه پێشتر هه‌ڵبژێردرا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێ بده‌ین كه به ئه‌لیكترۆنی بێت، به‌داخه‌وه ناجیح نه‌بووم، من خۆم چوومه چوار وێستگه تاكوو توانیم ده‌نگ بده‌م، نیو كاتژمێرم پێچوو، دوای ئه‌وه خۆشیان بڕیاریان دا حاكمه‌كان و كۆمسیۆنیش، ره‌نگه ئه‌مڕۆش ده‌نگدان ته‌واو نه‌بووبا، بۆیه ئه‌و شێوه‌یه‌ی دوێنێیان هه‌ڵبژارد، به‌ڕاستی ئه‌وه زۆر زۆر ڕێكوپێكتر و شه‌فافتر و كه‌سیش گله‌یی ناكات. ئه‌وه‌ش ده‌رسێك بوو، باشبوو بۆ ئێمه، هه‌رچه‌نده له ئهوهلیش رای من ئه‌وه‌بوو كه ئێمه ئه‌و ئامێرانه به‌كار نه‌هێنین، چونكه له زۆر شوێن هێشتا فێر نه‌بووین، ئه‌مه یه‌ك، دووه‌م ئیحتیماله قابیلی ئه‌وه بێ تانه‌ی لێ بدرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌یان ئه‌لحه‌مدولیلا كه به‌م شێوه‌یه كۆتایی هات.
هه‌ڤاڵان ئێستا كاتی هیممه‌ته، كاتی ئه‌وه‌یه ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌ك و هه‌مووتان به بیروباوه‌ڕێكی پۆڵایین خزمه‌ت بكه‌ن، خزمه‌تی پارته‌كه‌تان و گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌تان. هه‌موومان سه‌ركه‌وتین، هه‌مووتان سه‌ركه‌وتن، كاندیدان هه‌موو سه‌ركه‌وتن، مادام حزبه‌كه‌تان سه‌ركه‌وت، كۆنگره سه‌ركه‌وت، سه‌ركه‌وتنی هه‌موومانه. هه‌مووتان خوشك و برای یه‌كترن، هه‌مووتان كوڕ و كچی ئێمه‌ن، كه‌س له‌م حزبه زیاد نییه، هیچ نه‌فه‌رێك له هه‌ر پله و پۆستێك بێت، هه‌ر كه‌سه و ده‌توانێت خزمه‌تی حزبه‌كه‌ی و نیشتمانه‌كه‌ی بكات، لێره نا له‌وێ، له‌م شوێنه نا له شوێنێكی تر، بۆیه تكاتان لێ ده‌كه‌م كه‌س دڵگیر نه‌بێت، حزب حزبی خۆتانه و ئێوه كوڕی ئه‌م حزبه‌ن، ئه‌مڕۆ برایه‌كی تۆ له‌م شوێنه، خوشكێكی تۆ له‌م شوێنه، سبه‌ی تۆ دێیه ئه‌م شوێنه، بۆیه ده‌بێ به گیانێكی برایانه و پاك و بێگه‌رد هه‌موو بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆتان و به دڵێكی خۆش و فراوان ئیشه‌ڵا.
هه‌ندێك لایه‌ن ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیان دروست كردبوو، نازانم ئێستاش ماوه یان نا، به‌ڵام به ته‌مای ئه‌وه بوون كه پارتی له‌ت له‌ت ده‌بی، ئیتر وه‌كوو خه‌رته‌لی لاشه، دێن هه‌ریه‌كه‌و بۆ خۆی پارچه‌یه‌ك له پارتی ده‌بات، وا ته‌سه‌وریان كردبوو، نازانم ئێستا جارێكی تر سه‌ره‌خۆشییان لێ بكه‌م؟ نازانم چیان پێ بڵێم؟
هه‌ڤاڵان من ده‌بینم خه‌له‌لێكی گه‌وره هه‌یه، داواتان لێ ده‌كه‌م ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌م بده‌نێ من ئه‌و خه‌له‌له چاره‌سه‌ر بكه‌م، من ئه‌بینم هیچ برایه‌ك یان خوشكێكی ئێزدی له ناو لیسته‌كه‌دا نییه، ئه‌مه خه‌له‌لێكی گه‌وره‌یه ده‌بێ پڕ بكرێته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌ویش نه‌گونجێ، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌م بده‌نێ ئێمه ئه‌و خه‌له‌له راست بكه‌ینه‌وه، چونكه سه‌ربه‌رزی و سه‌ركه‌وتنه بۆ پارتی و گه‌لی كوردستان.
ده‌توانم بڵێم ئێوه رازین و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌م ده‌ده‌نێ؟ (پاش به‌ڵێی ئه‌ندامانی كۆنگره) یه‌ك دونیا مه‌منونی ئێوه‌م.
هه‌ڤاڵان، من جارێكی تر ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ بابه‌تێكی زۆر گرنگ، به بیر خۆم و ئێوه‌ش دێنمه‌وه، جارێكی تر وه‌سیه‌تی بارزانی بۆ من و كاك ئیدریس. من ئه‌و ڕۆژه تۆزێك به موفهسهڵی باسم كرد، به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه من و كاك ئیدریس وه‌ك برا گه‌وره‌ی من، به دڵ و گیان ئێمه وه‌سیه‌ته‌كه‌ی بارزانیمان به جێ گه‌یاند.
ئه‌و رۆژه‌ش كه من نێچیرڤانم پێشنیار كرد، ئه‌ویش مه‌سروری پێشنیار كرد، ئه‌مه په‌یامێكی ڕوون و ئاشكرایه كه ئه‌وانیش وه‌كوو من و ئیدریس ده‌بن. من داوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌كه‌م و هه‌مان ئه‌و وه‌سیه‌ته‌ی بارزانی له من و ئیدریسی كرد، منیش له‌وان ده‌كه‌م و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانیشیان لێ ده‌كه‌م و ئومێدیشم زۆره كه ده‌توانن به كه‌ڵكی هه‌م خانه‌واده‌ی ئێمه، هه‌م به كه‌ڵكی حزبه‌كه و به كه‌ڵكی میلله‌ته‌كه‌ش بێن، داوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌كه‌م.
زۆر مه‌منونی لوتفی ئێوه‌شم، په‌یامی ئێوه تێگه‌یشتم له شێوه‌ی ده‌نگدان، وه‌نیه بڵێی ئێمه له خه‌ڵكی تر باشتر بین یان زاناتر بین، به‌ڵام ڕێزگرتنه له مێژووی بنه‌ماڵه‌ی ئێمه، ڕێزگرتنه له خه‌باتی شێخ عه‌بدولسه‌لام و شێخ ئه‌حمه‌د و مه‌لا مسته‌فا.
ره‌نگه زۆر له هه‌ڤاڵانی به‌ڕێز حه‌قیقه‌تێك هه‌یه ره‌نگه نه‌یزانن، له ساڵی 1905 و 1906، شێخ عه‌بدولسه‌لام موستهشرهقێكی به‌ریتانی به ناوی ویگرام دیوه، ئه‌و له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا ته‌وسیقی كردووه، ده‌ڵێ داوای له من كرد ئاسانكاری بۆ بكه‌م كه سه‌ردانی له‌نده‌ن بكات، ئه‌و وه‌خته سه‌رده‌می مه‌لیك جۆرجی پێنجه‌م بوو، باپیری مه‌لیكه ئه‌لیزابێت كه پێش ماوه‌یه‌ك وه‌فاتی كرد، ده‌ڵێ لێم پرسی یا شێخ تۆ چ ئیشت هه‌یه؟ بۆ دێیه له‌نده‌ن؟ گوتی ده‌مه‌وێ بێم باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌لیكی به‌ریتانیا بكه‌م. كه ئه‌و وه‌خته وه‌كوو ده‌یانگوت رۆژ له شه‌رقی مه‌مله‌كه‌تی به‌ریتانیا هه‌ڵدێت و له غه‌ربی ئاوا ده‌بێت، واته گۆی زه‌وی هه‌مووی له ژێر حوكمی به‌ریتانیادا بوو.
ئه‌مه ئه‌و قوتابخانه‌یه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێمه ئێستا لێره دانیشتووین، ئێمه قوتابی ئه‌و قوتابخانهیهین. مه‌سه‌له‌ی رێبازی بارزانی و ڕێبازی بارزان ئه‌وه نییه هه‌ركه‌س جه‌مه‌دانی سۆری به‌ست ئه‌مه بارزانییه، مه‌سه‌له عه‌قیده و بیروباوه‌ڕه، بیروباوه‌ڕی ئێوه ڕێبازی بارزانییه. جه‌مه‌دانیی سۆریش بوو تۆزێك درێژ ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ره‌نگه نهێنییه‌ك بێ كه ره‌نگه زۆر كه‌س نه‌زانێت. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابردوو، ئێستاش ماوه له هه‌ندێك شوێن، خاسته‌ن له ناوچه‌ی جافه‌كان و هه‌ورامان و له ئاكرێش ماوه، ئه‌وكات شه‌ده هه‌بوون هه‌ندێكجار ده‌مانگوت مشكی، سێ ڕه‌نگ بوون، مشكی و سه‌وز و ره‌ش، ناوچه‌ی بارزانیش وه‌ك هه‌موو ناوچه‌یه‌كی دیكه وه‌ك ئه‌و ئه‌فه‌ندییانه هه‌ركه‌س به زه‌وقی خۆی بۆینباخێكی به‌ستووه، به كه‌یفی خۆی جهمهدانییهكهیان ده‌به‌ست، كاتێك كه بارزان كه‌وته به‌ر هێرشی فڕۆكه‌ی به‌ریتانی و په‌لاماری سوپای عێراق و تێك‌شكان، پاش ماوه‌یه‌ك مقاوه‌مه ناچار بوون بچنه توركیا، ئه‌و وه‌خته جه‌مه‌دانی ده‌رچووبوو، جهمهدانیش به هه‌مان ره‌نگ، سوور و سه‌وز و شین یان ره‌ش، جه‌نابی شێخ ئه‌حمه‌د جه‌مه‌دانی سۆری هه‌ڵبژارد، له ئه‌حكامی عورفی كه له ناوچه‌كه ده‌رچوو، یه‌كێكیان ئه‌وه بوو كه هه‌ر كه‌سێكیان بینی جه‌مه‌دانیی سۆری به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئیعدامی بكه‌ن و بیكوژن.
جارێك مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیس له خوار گوندی بارزان تووشی مێردمنداڵێكی شوانكاره ده‌بن جهمهدانهكهی سووره، به‌و جه‌مه‌دانییه خنكاندیان و كوشتیان و شه‌هیدیان كرد. خه‌ڵكه‌كه په‌لاماری قشڵهیان دا كه له بلێ بوون، لێیان دان و زۆر بریندار بوون، دواتر ١٢ كه‌سیان له ناوچه‌ی بارزان هه‌ڵبژارد و هێنایان و هه‌ر دوازده‌یان ره‌می كرد تا خه‌ڵكه‌كه ره‌می بكه‌ن، له‌و كاته‌وه جه‌مه‌دانیی سۆر بوو به ره‌مزی به‌رخودان و ته‌سلیم نه‌بوون و خۆنه‌چه‌ماندن.
ئه‌وكاته له ناوچه‌ی بارزان ئه‌گه‌ر یه‌كێك جه‌مه‌دانیی سۆری نه‌به‌ستبا، پێیان ده‌گوت تۆ جاشی پۆلیسیت، وای لێ هات.
ئینجا من یه‌ك رجاتان لێ ده‌كه‌م، برایانه ئه‌و رجایهتان لێ ده‌كه‌م، حوكم له‌سه‌ر ڕێبازی بارزان، له خیلالی ره‌فتاری ئێمه‌مانان، ئه‌م جیله‌ی ئێستای ئێمه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزان، له خیلالی ئێمه حوكم له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه گه‌وره و پیرۆزه نه‌ده‌ن. نازانم لێم تێگه‌یشتن له مه‌به‌ستم؟
كاری ئه‌ساسی و ئه‌ركی قورس له‌مه‌ودوا ده‌ست پێده‌كات، ده‌بێ زۆر به جددی خه‌ریكی ڕێكخستنه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی حزب بین ئیشه‌ڵا، زۆر به جددی به‌دواداچوون ئیشه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌و ڕێككه‌وتنه بكه‌ین كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر ئیمزا كراوه. ئه‌مه هه‌مووشی ئیشێكی زۆری ده‌وێ، ئیشه‌ڵا خه‌ریك ده‌بین و له ئاست متمانه‌ی ئێوه‌دا ده‌بین. به‌ڕاستی ئێوه هیممه‌تتان كرد و سه‌ری ئێمه‌تان به‌رز كرده‌وه.
سوپاس بۆ هه‌موو قاره‌مانه‌كان و پێشمه‌رگه‌كان، دژه‌تیرۆر، ئاسایش، پۆلیس، حه‌ره‌س حدود كه ئه‌م ماوه‌یه زۆر به ڕێكوپێكی ئاسایشی ناوچه‌كه‌یان پاراست و نه‌یانهێشت هیچ ناحه‌زێك یان دو‌ژمنێك جورئه‌تی ئه‌وه‌ش بكات كه كارێك بكات ئه‌منیه‌تی مه‌نتیقه تێك بدات، زۆر زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م و ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كه‌م و به ناوی ئێوه‌ش سوپاسیان ده‌كه‌م.
سوپاسی زۆری ئه‌و خوشك و برایانه‌ش ده‌كه‌م كه زه‌حمه‌تێكی زۆریان كێشا ئه‌م ماوه‌یه، چ ئه‌وانه‌ی نانیان لێ ده‌نا و چ ئه‌وانه‌ی خزمه‌تیان ده‌كرد، به‌ڕاستی ماندوو بوون و زۆر سوپاسیان ده‌كه‌ین.
جارێكی تر سوپاسی دادوه‌ره‌كان و كۆمسیۆنیش ده‌كه‌م كه به راستی له‌م یه‌ك دوو ڕۆژه زه‌حمه‌تێكی یه‌كجار زۆریان كێشا. سوپاس بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویستیش كه تهحهمولتان كرد و ئه‌و كاره‌ی كه پێویست بوو بیكه‌ن، كردتان.
سوپاسی جه‌ماوه‌ری شاری دهۆك و هه‌موو جه‌ماوه‌ری پارێزگای دهۆك ده‌كه‌م كه ئه‌م ماوه‌یه ته‌حه‌مولی ئێمه‌یان كردووه و مێواندارییان كردین، سوپاسیان ده‌كه‌م و ئه‌گه‌ر به‌ر ته‌نگییه‌ك هاتبێته ڕێگا بۆ هیچ هاووڵاتییه‌ك، له ئێستاوه داوای لێبووردنیان لێ ده‌كه‌م.
جارێكی تر زۆر زۆر سوپاس، سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن. وه‌ك كۆتایی هاتنی هه‌موو وتار و په‌یامێك، له‌بیرمان نه‌چێت بڵێین هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.