كچێكی 15 ساڵ خۆی خنكاند


لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی كچێكی تەمەن 15 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.   

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ كچێكی تەمەن 15 ساڵ لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی لە ماڵی خۆیان خۆی خنكاندووە.   

 ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، تەرمی كچەكە بردراوەتە پزیشكی دادی سلێمانی و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە.  






PM:06:58:06/11/2022