وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بۆ ئەوەی یاسا سەروەر بێت، دەبێت تاوانبارانی رووداوه تیرۆریستییه‌كه‌ی هه‌ولێر بدرێنە دادگا".
رێبەر ئەحمەد ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان كه هاوكات وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشە، لە لێدوانێکدا به میدیاکانی ڕاگەیاند" بۆ ئەوەی یاسا سەروەر بێت، دەبێت تاوانباران بدرێنە دادگا و یاسا رۆڵی خۆی ببینێت".
وتیشی" ئه‌وانه‌ی له رووداوه تیرۆریستییه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ستنیشانكراون، پێویسته راده‌ستبكرێن، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به هیچ حزبێكه‌وه نییه و پرسه‌كه به په‌یوه‌ندی به تیرۆره‌وه هه‌یه".
لەبارەی کێشەکانی ئێستای نێوان پارتی و یەکێتی ڕێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، دەستی هاوکاری بۆ هەموو لایەنەکان درێژ دەکەین و پارتی کێشەی لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نییە، هەر لایەنێک دەیەوێت خزمەت بکات، دەبێت هاوکاری حکومەت بکات.
پەیامەکەی ڕێبەر ئەحمەد لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٧ی مانگی ڕابردوو عه‌قید هاوكار جاف لە رێگای چەند بۆمبێکە کە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە بەسترابوو، تەقێنرایەوە و خۆی کوژرا و دوای ڕووداوەکەش پارتی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی بە ئه‌نجامده‌ری کردەوەکە "تۆمەتبار" کرد.