كەنەدا كوژرانی ئەفسەرێكی لە عێراق راگەیاند


وەزارەتی بەرگری كەنەدا بە فەرمی كوژرانی ئەفسەرێكی سوپای وڵاتەكەی لە بەغداد راگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی كەنەدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاند، ئەفسەرێكیان بە ناوی ئێریك جیۆنگ لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەركەكەیدا كوژراوە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە بۆ زانینی هۆكارەكەی.

كوشتنی ئەو ئەفسەرەش كەنەدا لە كاتێكدایە هەر ئەمشەو هاوڵاتییەكی ئەمریكی بە ناوی ستیڤن ترۆڵ لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا لە گەڕەكی كەرادەی ناوەڕاستی بەغداد بە دەستڕێژی گوللە كوژرا.



PM:11:35:07/11/2022