لەبارەی دەستپێکردنەوەی پێشینەی خانووبەرە زانیاری نوێ دەخرێتەڕوو

بڕیارده‌رى فراكسیۆنى یه‌كێتى لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت" هەوڵەکانمان دەستپێکردوە بۆ ئەوەی هاوڵاتییانی هەرێم سودمەندبن لە پێشینەی خانوبەرە". 

کاروان یاروەیس بڕیارده‌رى فراكسیۆنى یه‌كێتى لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" هەوڵەکانمان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی هاوڵاتییانی هەرێم بە تایبەتی گەرمیان سوودمەندبن لە پێشینەی خانووبەرە".

ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەمڕۆ سەردانی بانکی خانوبەرەی عیراقمان کرد، لەگەڵ عەبدولموحسین عەلوان، بەرێوەبەری گشتی بانکەکە گفتوگۆمان کرد لەبارەی رێوشوێنە یاسایی و کارگێڕییەکانمان تا هاوڵاتییانی هەرێمیش سوودمەندبن لە پێشنەی خانووبەرە".

ئەوەشی خستەڕوو، بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ هەرێم نزیکەی (٩٠) ملیار دینارە، بەڵام تائێستا رێنمایی خەرجکردنی پێشینەکە نەدراوە. 


PM:01:13:10/11/2022