پێشمەرگەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ هاوڵاتییەک کە پێشەی پێشمەرگە بووە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ لە شارۆچکەی تەقتەق سەر بە قەزای کۆیە لە پارێزگای هەولێر پێشمەرگەیەك لە یەكێك لە ژوورەكانی ناو ماڵەكەی خۆی هەڵدەواسێت كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

دوای رووداوەکە تەرمی ئەو کەسە نێردراوە بۆ پزیشکی داد، لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەم هاوڵاتییە ناوی (ع، ح، ب)ە و تەمەنی (٤٠) ساڵە و خێزاندار بووە، پیشەی ناوبراو پێشمەرگەیە. 


PM:08:01:10/11/2022