هەپەگە: ٩ سەربازی تورکیا کوژران و درۆنێکیش لەناوبرا

هێزەكانی پاراستنی گەل - هەپەگە ڕایدەگەیەنێت" لە چالاكی هێزەكانی گەریلادا نۆ سەربازی تورکیا کوژران، درۆنێکیش لەناوبرا".  

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دەوڵەتی تورکیا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی دوو جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و سێ جاریش بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد". 

هەپەگە لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا دەربارەی شەڕی هەرێمی زاب ئاماژەی بەوەکردووە، لە ڕۆژی ١٠ی مانگدا حەوت سەربازی تورکیا کوژران. 

ئەوەش هاتووە" لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درۆنێک کە بەسەر سەنگەرەکانی شەڕی شەهید یونس دەسوڕایەوە لەلایەن تیمەکانی یەژاستارەوە تێکشکێنرا و دوو سەربازی تورکیاش کوژران". 


PM:05:31:11/11/2022