سۆران عومەر: د. کازم تا ئێستا بێ هۆشە


سۆران عومەر پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق لە پۆستێکدا نووسیوویەتی" د. کازم فاروق تا ئێستا بێهۆشە".

ئەمشەو سۆران عومەر و عەلی حەمە ساڵحی پەرلەمانتار وێنەیەکی خۆیان و دایکی د. کازم فاروق یان بڵاوکردۆتەوەو نووسیوویانە" سەردانی خانەوادەی بەڕێز د.کازم فاروق و حاجی ئەختەر خانی دایکی، بەمەبەستی هەواڵپرسینی تەندروستی د.کازم".

لە پۆستەکەدا سۆران عومەر نووسیوویشیەتی" تاکو ئێستە د. کازم بێهۆشەو لەژێر چارەسەرو چاودێری چڕدایە."

لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە د. کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ نەخۆشەو چۆتە دەرەوەی وڵات، خانەوادەکەی دەڵێن: ژەهرخواردوو کراوە.

مانگی پێشوو کەیسی ئەم پەرلەمانتارە بووە مایەی ملانێیەکی بەهێزی میدیای لەنێوان چەند پەرلەمانتارێک و نەوەی نوێ.



AM:12:08:12/11/2022