هەپەگە: نۆ سەربازی تورك كوژران


ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لە شاخی جودی و زاپ لە ڕۆژانی ٩ و ١٠ی ئەم مانگەدا چالاكیان لە دژی سوپای توركیا ئەنجامدا و تێیدا نۆ سەرباز كوژراون.

ناوەندی (هەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە "هێزەكانمان لە رۆژانی ٩ و ١٠ ی ئەم مانگەدا چالاكیان لە دژی سوپای توركیا لە هەرێمەكانی زاپ و شاخی جودی ئەنجامداوە و بەهۆیەوە نۆ سەرباز كوژراون درۆنێكێش تێكشكێندرا".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "سوپای توركیا گۆڕەپانەكانی بەرخودانی دوو جار بە بۆمبی قەدەغەكراو، سێ جاریش بە فڕۆكەی جەنگی، بە دەیان جاریش بە كاتیۆشا، تانك و چەكی قورس بۆردومان كردووە".



PM:04:38:12/11/2022