لە بارەی تەقینەوەیەکی دوێنێی شاری ئیستانبوڵەوە، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) رایگەیاند " ئه‌و روداوه سیناریۆی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا و حزبه‌كه‌یه‌تی".
لە راگەیەندراوێکدا، نوری مه‌حمود وته‌بێژی یه‌په‌گه نكۆڵی له هه‌ر په‌یوه‌ندی و ڕۆڵێك كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌حلام به‌شیر ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستانبوڵه‌وه هه‌بێت.
وتەبێژی یەپەگە دەشڵێت "جیهان باش ئاگاداره له شێوازی شه‌ڕكردنی هێزه‌كانمان، كه به‌رگریكردن له مافی خه‌ڵكه‌كه‌مان و شه‌ڕ له دژی تیرۆر و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكه كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بكاته ئامانج".
" ته‌قینه‌وه‌كه شانۆگەریەکه له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و داد و گه‌شه‌پێدان (ئه‌كه‌په)ه‌وه نمایشده‌كرێت، چونكه ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان روبه‌ڕوی بۆته‌وه به‌تایبه‌ت له‌كاتی نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتو، هه‌وڵده‌دات هۆكارێك بدۆزێته‌وه بۆئه‌وه‌ی جیهان ڕازی بكات و ڕه‌زامه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستبهێنێت بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی ڕۆژاوا و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و هێرشه‌ش وه‌ك بانگه‌شه‌یه‌ك و كارتی ڕزگاربونی خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو به‌كاربهێنێت".
دوێنێ لە شاری ئیستانبوڵ تەقینەوەیەک روویداو لە ئەنجامدا ٦ هاوڵاتی کوژران و نزیکی ٥٠ هاوڵاتی برینداربوون.