ئەمڕۆ سێشەممە بەشێک لە هاوڵاتییانی قەزای پێنجوێن دژی گرانی نرخی سووتەمەنی خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و ڕێگهیەکی سەرەکیان داخست.
بەپێی ئهو زانیاریانهى دهست ماڵپەڕی (سپی) كهوتوه، ئەمڕۆ دانیشتوانی قەزای پێنجوێن دژی گرانی نرخی ئەو نەوتەی كە بڕیارە سبەینێ چوارشهممه لە سنورەکە دابەشبكرێت خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.
خۆپیشاندەران لە ئێستادا ڕێگهی سەرەکی پێنجوێن بۆ سلێمانی و هاوكات ڕێگهى ستراتیژى مەرزی باشماخیشان داخستووە و ڕێگە بە هاتوچۆی هیچ ئۆتۆمبێلێك نادەن و داوا دەکەن ئەو نەوتەی پێیاندەدرێت، نرخەكەی کەمبکرێتەوە و بڕەكەی زیادبکرێت.