لەبارەی چارەنوسی مامۆستایانی وانەبێژ، وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند کە نوسراوی فەرمیان داوەتە ئەنجومەنی ڕاژە و سەرقاڵی خوێندنەوەن بۆ ئەو بابەتە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ سێ شەممە سازیکرد، د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، " نوسراوی فەرمیمان داوەتە ئەنجومەنی ڕاژە و ئەوان لە خوێندنەوە و بەدواداچوونن بۆ ئەو بابەتە."
هەروەها دەشڵێت "دواتر ئەنجومەنی ڕاژە ڕاپۆرتی خۆیان دەدەنە ئەنجومەنی وەزیران و گفتوگۆ لەوبارەیەوە دەکرێت."