حكومەت، خوێندنی باڵا و كەرتی تایبەت و پیشەسازی بەیەكەوە دەبەستێتەوە


وا بڕیارە لەكۆتایی ئەم مانگەدا بەشێوازێكی فەرمی دەستپێكردنی پڕۆژەی بۆردی ڕاوێژكاری خوێندنی باڵاو كەرتی تایبەت و پیشەسازی ڕابگەیەنرێت كە لەڕێگەیەوە زانكۆ پۆلیتەكنیكیەكان دەبەسترێنەوە بەپێداویستییەكانی كەرتی تایبەت.

د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاندووە "لەكۆتایی ئەم مانگە بەشێوازێكی فەرمی دەستپێكردنی پڕۆژەی بۆردی ڕاوێژكاری خوێندنی باڵاو كەرتی تایبەت و پیشەسازی ڕادەگەیەنین، كە لەڕێگەی ئەم پرۆژەیە ناوەندەكانی خوێندنی باڵاو زانكۆ پۆلیتەكنیكیەكان دەبەسترێنەوە بەپێداویستییەكانی كەرتی تایبەت.

ناوبراو وتیشی "هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی ئەم بۆردە بەشێوازێكی زانستی ڕوپێوی بەردەوامی پێداویستییەكانی بازاڕی كار بكەین و پەرە بەو پرۆگرامانەی خوێندن بدەین، بەو ئامانجەی بتوانین پێوستمان بەدەستی كاری دەرەكی نەبێت".



PM:08:42:15/11/2022