زانکۆی سلێمانی سەرلەنوێ بڕیاری کردنەوەی دەرگای زانکۆ دەدات

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیاری دا کە رۆژی ١٩ ی تشرینی دووەم سەرلەنوێ دەستبکاتەوە بە کردنەوەی دەرگای زانکۆکەیان.

لە ڕوونکردنەوەیەکی زانکۆی سلێمانی دا کە لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە بڵاویکردەوە، هاتووە" داواکارییەکانی خوێندکاران ڕەوان، بەڵام دابینکردنیان ئەرکی حکومەتە نەک زانکۆ".

لە روونکردنەوەکەدا ئاشکرای دەکات کە بڕیاردراوە، رۆژی ١٩ی مانگ دەست بە دەوامکردن بکرێتەوە، هەر کەس دەوام نەکات، بە نەهاتوو هەژمار دەکرێت. 

هەفتەی پێشوو بەهۆی خۆپیشاندانەکانی زانکۆکانەوە و دروستبوونی بارگرژی و لە نێوان خوێندکاران و هێزە ئەمنییەکان زانکۆی سلێمانی تا کاتێکی نادیار بڕیاری داخستنی دەرگای زانکۆکان درا.



PM:07:32:17/11/2022