ئەمەریكا بۆ ئێران: هێرشەكانی سەر هەرێم بوەستێنن


كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر داوا لە كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات هیرَشەكانیان بۆ سەر بنكە و بارەگای حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان بوەستێنن.

كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "شەوی رابردوو پێشێلكارییەكی تری سەروەریی عێراقی لەلایەن ئێرانەوە بەخۆوە بینی. هێرشی مووشەك و درۆنی ئێرانی ژیانی هاووڵاتییانی مەدەنیی بێتاوان دەخەنە مەترسییەوە و دەبنە هۆی وێرانكردنی ژێرخانی عێراق، دەبێت ئەم هێرشە بێباكانەی سەر هەرێمی كوردستان بوەستن."
 
درەنگانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن و مووشەك هێرشكرایە سەر بارەگاكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆیە و جێژنیكان، هەروەها حیزبی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە زڕگوێز.



PM:02:24:21/11/2022