هەولێر؛ زیاتر لە ١٠٠ سواڵكەر دەستگیركران


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە ماوەی هەفتەیەكدا ١٠٠ سواڵكەر دەستگیركراون كە ببونە ماوەی بێزاری بۆ هاوڵاتیان.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە هەڵمەتێكدا لە چێشتخانەكان و ترافیكلایت و شوێنە گشتییەكان، لە ماوەی هەفتەیەكدا (١٠٠) سواڵكەریان دەستگیر كرد، كە داوای ھاوكارییان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاوڵاتیان.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم سواڵكەرەكان بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٣٩٠) لە یاسای سزادان ڕاگیراون.




PM:04:40:21/11/2022