وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ راگەیەندرا

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند کە حکومەت هەموو مانگێک مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشدەکات.

لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کوردستان ٢٤ ، د. جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان هەموو مانگێک مووچە دابەشدەکەن.( بەم پێیەش دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمدا دەبێت).

هەرچەندە حکومەتی هەرێم بڕیاری داوە کە هەموو مانگێک لە ٢٥ مانگدا دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچە، بەلآم چەند مانگێکە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا مووچەی مانگی رابردوو دابەشدەکرێت.

لەبارەی بۆردومانی ئێرانەوە بۆ سەر بارەگاکانی حکومەتی هەرێم، جوتیار عادل جەختی لەسەر هێورکردنەوەی پەیوەندیەکان و زمانی گفتوگۆکرد لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
 



PM:11:37:21/11/2022