تورکیا چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان تۆپباران دەکات

دەوڵەتی تورکیا لە شەوی ڕابردووە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستانی تۆپباران کرد، کە بەهۆیەوە لە سنووری تلتەمر گەنجێک برینداربوو.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوارنیوز، شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا گوندەکانی بەحیرا و تلحەمدون-ی لە شارۆچکەی عامودێ-ی سەر بە قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان تۆپباران کردووە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر شەوی ڕابردوو تورکیا گوندەکانی شێراوا و تلڕفعەتی لە سنوری عەفرین و شەهبا بۆردومان کرد،  لە تل ڕەفعەت-یش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک بارەگای هێزەکانی ڕووسیا بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە گەنجێک برینداربووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش دەوڵەتی تورکیا گوندەکانی سیلەم و کوڵتەپەی لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ تۆپباران کرد. 


PM:12:15:22/11/2022