میسی هاتە دەنگ و هەڕەشە دەکات


دوای دۆڕانەکەی سعودیە ٢-١،میسی قسەی بۆ میدیاکانی ئەرجەنتین کردوو دڵنیایی بە هاندەران دەدات.

میسی دەڵێت:"داوا لە هاندەران دەکەم متمانەمان پێ بکەن،ئەم تیپە بێهیوایان ناکات

 ئێستا دەبێت بیسەلمێنین کە ئێمە گروپێکی ڕاستەقینەین، هیچ بیانوویەکمان نییە. دەبێت یەکبگرین و هەستینەوە".

 وتیشی: ئێمە دەمانزانی هەڵبژاردەی سعودیە یاریزانی باشی هەیە کە توانای جوڵاندنی تۆپیان هەیە و لە هێڵی بەرگری پێشکەوتوودا یاری دەکەن، ئێمە کارمان لەسەر ئەوە کرد، بەڵام کەمێک بەپەلە بووین،گورزێکی زۆر قورسە بۆ هەمووان، چاوەڕێی ئەوەمان نەدەکرد بەم شێوەیە دەست پێبکەین.  ئەم شتانە بە هۆکارێک ڕوودەدەن!  دەبێت خۆمان بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئامادەکاری بکەین، دەبێت سەربکەوین یان سەربکەوین و ئەوە پەیوەستە بە ئێمەوە".

لە کۆتایدا   میسی وتی: دەبێت بگەڕێینەوە سەر بناغەمان.  دەبێت بیر لە داهاتوو بکەینەوە".



PM:05:25:22/11/2022