مەلا مستەفا بارزانی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە


مەلا مستەفا بارزانی کوڕی مەسعود بارزانی لە بارەی دەستگیرکردنی بەرپرسی پاسەوانەکانی ئەدهەم بارزانییەوە، دەڵێت" ناوی مەلا مستەفا بۆیە هێنراوە، تا سەرنجی خەڵک بۆ لای خۆی رابکێشێت و خۆی پێ دەربخات".

لە ڕوونکردنەوەیەك لە هەژمارمەلا مستەفا بارزانی کە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە نووسینگەکەی دەریکردووە، دەڵێت" ماوەیەكە لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان پەیامێك لە لایەن ئەدهەم بارزانی بلاو کراوەتەوە کە گوایە کەسێك بە ناوی فەرید عبدالعزیز بازی بە فەرمانی بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی دەستگیر کراوە و وەکو لە ناوەرۆکی پەیامەکەیدا دیارە بۆ هەندێ مەبەستی سیاسی هەولی ئەوە دراوە کە بە ناو هێنانی".

لە درێژەی روونکردنەوەکەدا هاتووە" ناوی بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی لەو بابەتە. سەرنجی خەلک بۆ لای خۆی رابکێشێت و خۆی پێ دەربخات، بۆیە بۆ ئاگاداری و زانینی هەموو لایەك، ئەو بابەتە دوور و نزیك پەیوندی بە بەڕێز مەلامستەفا بارزانی یەوە نییە".

هەروەها هاتووە" دیارە ئەو کەسە پێشمەرگەیە لە هێزەکانی فەرماندەیی زێرەڤانی و ڕاستی ڕووداوەکە لە ڕوونکردنەوەکەیاندا کە لە ڕێکەوتی ۲۲-۱۱-۲۰۲۲ بلاو کراوەتەوە، باس کراوە".

هەفتەی رابردوو ئەدهەم بارزانی ئامۆزای سەرۆکی پارتی مەسعود بارزانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: بەرپرسی پاسەوانەکانی دەستگیرکراون، دواتر هێزەکانی زێرڤانی لە روونکردنەوەیەکدا رایانگەیاند کە دەستگیرکردنی ناوبراو لەبەر "فیرارکردنی" و سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات بووەو، ئەو چەکداری زێرڤانییە.



AM:08:54:24/11/2022