باران و بەفربارین دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمشەو شەپۆلی بارانبارین و بەفر بگاتە هەرێم و شەپۆلەکە هەرێم گیرە و، لە سەرتاسەری هەرێم و عێراقیش باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان بەفریش دەبارێت.

کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو
ئەمڕۆ  پێنج  شەممە بەمشێوەیە دەبێت:    
کەش/  ئەمرۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە شەو دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەست پێکردنی باران لە کاتەکانی درەنگانی شەو لە زۆربەی ناوچەکان، سەرەتا بە نمە باران دەست پێدەکات پاشان باران بارین کاریگەری زیاد دەکات.
خێرای با / لەسەر خۆ- مام ناوەند  دەبێت (١٠-١٥) کم/ک. 
ئاراستەی با/ باکوری  خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبیتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ 
مەودای بینین / لە نێوان ( ٨-١٠ ) کم  دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی بەم شێوەیە دەبێت:
کەش/  باران بارین لە تەواوی ناوچەکەمان دەبارێت لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور شەپۆڵێکی باران بارین سەرتاپای ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە .سەنتەری پارێزگاکان باران بارینی بە لێزمەو هەورە تریشقەی دەبێت هەندێ جار لە کاتی باران بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەبێت. باران بارین بەردەوامی دەبێت تا کاتەکانی شەو درەنگ زۆرترین ڕێژەی باران بارینی پێشبینکراو لە سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەبێت بەفریش لە سەر لووتکەی شاخە بەرزەکان دەبارێت پلەکانی گەرما بە نزیکەی ٥-٧ پلە روو لە نزم بوونەوە دەکات .
 پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ٥-٧ پلەی سیلیزی .
خێرای با / مام ناوەند  هەندێ کات خێرای با زیاد دەکات بۆ سەرووی (٢٥-٣٥) کم/ک. 
ئاراستەی با/ لە گۆڕان دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( ٧٠٩) کم  دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : ١٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی    : ١٦ پلەی سیلیزی
دهۆک     : ١٦ پلەی سیلیزی
کەرکوک  : ١٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   :  ١٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ      : ١٧ پلەی سیلیزی
سۆران    : ١٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  ٢٠ پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 24 - 11 - 2022





AM:10:56:24/11/2022