لە كۆبوونەوەكەی دوكان بڕیارێك درا


لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی هاوینەهەواری دوكان بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ چەند حیزبێك، بڕیاری دروستكردنی ئەنجومەنی باڵای سیاسی درا.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دوای كۆبوونەوەكە، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كۆبوونەوەكە باسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، كۆدەنگیی لایەنە كوردییەكان كراوە، هەروەها باس لە كێشە و ناكۆكییەكانی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان و ناكۆكییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی كراوە، كۆدەنگی هەبووە لەسەر چارەسەركردنی ناكۆكییە ناوخۆییەكان".  

ناوبراو باسی لەوەكرد، "هەموو لایەنەكان یەكدەنگ بوون كە بە هەوڵی هەموو لایەك هەوڵ بدرێت ئەنجومەنێكی سیاسی لە سەرجەم لایەنەكان لە هەرێمی كوردستان دروست بكرێت."   

  



PM:05:12:24/11/2022