وێنە.. هەیفا وەهبی بە جلی سپی یەوە دەردەکەوێت


هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەب هەیفا وەهبی کە سەرباری هەڵکشانی تەمەنی هەر وەک کچە لاوێک دەردەکەوێت، بە جلی سپی یەوە دەردەکەوێت.

هەیفا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بە جلی سپی یەوە بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

هەیفا وەهبی تەمەنی (٥١) ساڵە و تا ئێستا بە یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
 
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.



AM:08:35:25/11/2022