هەسەدە ئامارێكی نوێی لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی توركیا بڵاوكردەوە

ئەمڕۆ هەینی هەسەدە ئامارێكی نوێی لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی توركیا بڵاوكردەوە و دەڵێت" ١٢ سەربازی تورکیا و هەشت چەکداری گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن کوژراون". 

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا، چوار هێرشی هێزەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی ئیدارەی خۆسەری باکوری سوریا تێکشکێندراوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا (١٢) سەربازی تورکیا و هەشت چەکداری گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کوژراون، بەڵام لە ئامارەکەدا هەسەدە ئاماژەی بەو ناوچانە نەکردوە کە شەڕ و روبەڕوبونەوە تیایاندا رویداوە. 


PM:04:01:25/11/2022