ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی دۆلاری ئەمریکی لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و بەهاکەی بەرزبووەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی هەرێم، نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ١٤٩ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.
بەیانی ئەمڕۆش خاوەنی نوسینگەی قەڵای پشدەر بە (سپی) ڕاگەیاند، بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا،
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهای دۆلاری ئەمریکی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لە دەوروبەری ١٤٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەهۆی ئەوەی چەند پەرلەمانتارێك واژۆیان کۆکردەوە بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەهای دۆلاری ئەمەریکی داببەزێنێت.