ئیرین کارا گۆرانیبێژ و ئەکتەری بەناوبانگ لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
گۆرانیبێژ و ئەکتەری ناوداری ئەمریکی ئیرین کارا لە ناو ماڵەکەی خۆی لە فلۆریدا گیانی لەدەستدا، بەڵام تائێستا هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە.
کارا لە ١٨ی ئازاری ١٩٥٩ لە شاری برۆنکس لە شاری نیویۆرک لەدایکبووە و بچووکترینی پێنج منداڵ بووە و لە تەلەفزیۆنی زمانی ئیسپانی دەستی بە کاری هونەری کردووە، باوکی خەڵکی پورتوگالی و دایکی کوبا-ئەمریکی بوو.
بەهۆی ئەوەی لە منداڵیدا مۆسیقای تۆمارکردووە، بە هەردوو زمانی ئیسپانی و ئینگلیزی، دواتر لە ژمارەیەک میوزیکاڵی لە برۆد وەیدا بەشداری کردووە، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٠ کارا ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا کاتێک ڕۆڵی کۆکۆ هێرناندێزی بینی و گۆرانی سەرەکی فەیمی پێشکەش کرد، کە ڕۆڵگێڕانەکەی بووە هۆی ئەوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ لە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب لە ساڵی ١٩٨١ بەدەستبهێنێت.
دواتر ئێرین کارا هاوکار بوو لە نووسین و گۆرانییەکانی بۆ فیلمی (Flashdance ،What A Feeling)، لە فیلمی فلاشدانسی بلۆکباست لە ساڵی ١٩٨٣، و خەڵاتی گرامی بۆ باشترین گۆرانی پۆپی مێینە و هەروەها خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین گۆرانی ڕەسەنی بەدەستهێنا.