وەزارەتی كارەبا بڕیاریدا بۆ وەرزی زستان بڕی ئەمپێری كارەبای ماڵان لە 40 ئەمپێرەوە بۆ 30 ئەمپێر كەم بكاتەوە.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ كۆنترۆڵكردنی زیاتری كارەبا و كەمكردنەوەی بچڕانی كارەبا لە وەرزی زستان، وەزارەتی كارەبا بڕیاریدا بڕی ئەمپێڕی كارەبای ماڵان لە 40 ئەمپێرەوە بۆ 30 ئەمپێر كەم بكرێتەوە.
ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و بەهۆی نەبوون و كەمی سووتەمەنی پێویست لەلایەن حكومەتەوە، هاوڵاتیان ئامێری كارەبای بۆ گەرمكردنەوە بەكاردەهێنن.