دوای ئەوەی هەفتەیەک پێش ئێستا تەرمی ژنێکی تەمەن (٤٧) ساڵان کە بە سوتێندراوی خرابوویە ژێرگڵ، هێزە ئەمنییەکانی سنوری ئیدارەی راپەڕین ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر دۆسییەی ڕووداوەکە بڵاوکردەوە.
لەمبارەیەوە شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕوونکردنەوەیەکدا رایگەیاند" ژنێکی تەمەن ٤٧ ساڵ بە ناوی ناسکە قادر، دوای نزیکهی ١٠ ڕۆژ لە دیارنەمانی لە لایەن جوتیارێکەوە و لە کاتی زەوی کێڵان، لە نزیک قەزای دوکان تهرمهكهی دۆزراوەتەوە، کە ئاسەواری ئەشکەنجە بە گیانیەوە هەبووە و دوای سوتاندنی لە ناوچەیەکی دوورەدەست نێژراوە".
ئاماژهی بهوهش كردووه" ناسکە قادر خاوەنی ٥ منداڵ بووە و دانیشتووی شارۆچکەی چوارقوڕنە بووە، دوای دۆزینەوەی تەرمەکە، لە ڕێگەی ملوانەكهکەی ملیەوە، له لایهن كچێكیهوه ناسراوهتهوه و لێكۆڵینهوهش لهسهر ئهو تاوانه دهستیپێكردووه و تاوەکو ئێستا کەس لەسەر دۆسییەکە دەستگیر نەکراوە".