لەسەر دوای پارتی، یەکگرتو و کۆمەڵ نوێنەرەکانیان لە وەفدی دانوستانکاردا دەگۆڕن

وەفدی دانوستانکاری کوردی لەبەغدا لە رۆژی شەممەوە دەستدەکەن بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ وەفدی هاوپەیمانی شیعەو لایەنەکانی تر، وەفدی کوردی سێ گۆرانکاری لە پێکهاتەکەیدا کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە وەفدەکە لەبری دکتۆر رۆژ کە لەکۆبوونەوەی یەکەمدا بەشداربوو، ئێستا سەرۆکی وەفدەکە هۆشیار زێباریە، هۆکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی د. رۆژ شاوەیس لەبەرەکانی شەڕە لەگەڵ داعشدا.
سەبارەت بە نوێنەرانی یەکگرتوو کۆمەڵ بەپێی زانیارییەکانی سپی، لەسەر داوای پارتی ئەو دوو حیزبە نوێنەرەکانیان گۆڕدران، بەم پێیەش وەفدەکە پێکدێت لە (هۆشیار زێباری و فریاد رەواندوزی و جەلال جەهەر و نەجیب باڵەتەیی و زانا رۆستایی).
وابڕیاریشە بۆ بڕیاری کۆتایی لەسەر پرسی پێکهێانی حکومەت و داواکارییەکانی کورد لەبەغدا، وەفدی دانوستانکاری کورد لە کۆتاییدا بگەڕێتەوە بۆ کوردستان.



PM:07:15:21/08/2014