ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بەهۆی وەرگەڕانی تانکەرێکی سووتەمەنی لەسەر رێگەی سەرەکی (عەربەت - سەیدسادق) ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ تانکەرێکی سووتەمەنی لە بازگەی گرێزە لەسەر رێگای سەرەکی (عەربەت – سەیدسادق) کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە بازگەکەدا.
بەهۆی ڕووداوەکەوە تانکەرەکە گڕی گرت و ئۆتۆمبێلێکیش لە نزیکی روووداوەکە سوتا، بەڵام ڕووداوەکە بێجگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و شۆفێری تانكەرەكە سەلامەتە.
لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی لە شوێنی ڕووداوەکەن و سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.