داعش کوژرانی خەلیفەکەی راگەیاند



وتەبێژی چەکدارانی داعش ئاشکرای دەکات، خەلیفەی داعش بە ناوی ئەبو حەسەن هاشمی و جێگرەکەی کوژراون.

ئەبو عومەر موهاجیر وتەبێژی رێکخراوی داعش لە تەێلیگرام بڵاویکردۆتەوە" ئەمڕۆ چوارشەممە ئەبوحەسەن قورەیشی ئەمیری داعش کوژراوە".

هەروەها هاتووە " ئەبو حوسەین ئەلحوسەینی ئەلقوڕەشی بە خەلیفەی نوێی رێکخراوەکە دەستنیشان کراوە".

داعش ئاشکرای نەکردووە کە لە کوێ کوژراوەو چۆن کوژراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە مانگی ئاداری رابردوو بەپێی زانیارییەکان ئەبو حەسەن هاشمی ئەمیری داعش لە ئەستەنبولی تورکیا دەستگیرکراوە.

لە رێکەوتی ٣ی مانگی شوباتی رابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئەمریکیدا ئەبو ئیبراهیم قورەیشی ئەمیری داعش کوژرا و لە دوای ئەویش ئەبو حەسەن هاشمی فەرماندەیی گرتە دەست و ئەویش ئەمڕۆ رێکخراوی چەکدارانی داعش هەواڵی کوژرانیان بڵاوکردەوە.



PM:07:35:30/11/2022