کەشناسی: تا بەیانی تاوە باران بەردەوام دەبێت

کەشناسی ئەمشەو چوار شەممە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەم تاوە بارانەی هەرێمی گرتۆتەوە تا سبەی بەیانی بەردەوام دەبێت.

کەشناسی ئەوەش دەخاتەڕوو کە کاریگەری ئەم شەپۆلە دابارینەی دوایی کە تەواوی ناوچە کانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بۆ ئەم شەویش بەردەوامی دەبێ بەشێوەی نمە باران لەناوچە جیاجیاکاندا هەندێ جار ئەگەری گۆڕانی بۆ تاوە باران هەیەو، لەناوچە کانی باشوور و رۆژئاوای شاری هەولێر پێشبینی لێزمە باران و بروسکە دەکرێ".

لەبارەی کۆتایهاتنی ئەم شەپۆلەوە کەشناسی پێشبینی دەکات لە کاتەکانی بەرەبەیاندا کەش ئاسایی دەبێتەوە .

کەشناسی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی ئەمڕۆی ئەم بەم شێوەیە راگەیاندووە:

ئاکری ١٥
بامەرنی٣٢.٤
بازیان ٨.٨
دەربەند ١٣،٨
دوکان ٢،٦
حاج ئۆمەران٩،٦
هەلەبجە ٨
هەلشۆ ١٣.٤
کەلار ٤
کانی ماسی ٢٤.٢
مانگیش ٢٨.٨
مەیدان ١٠.٨
سۆران٥.٢
هەولێر: دڵۆپ
سلێمانی:٢٢
دهۆک:٩،٣
کەرکوک: دڵۆپ
زاخۆ:١١
چەمچەمال:١.٨
شەمامک:٠.٤
دووز: دڵۆپ
خانقین : دڵۆپ



PM:10:31:30/11/2022