ئاگاتان لێیە میسی دوای لەدەستدانی لێدانە سزاکە چی وت



پاش ئەوەی،میسی لەدژی پۆڵەندا لێدانی سزای لە دەستداو توانی 2-0 براوە بێت، ئەو یاریزانە قسەی کردوو باسی لە سەرکەوتنەکە کرد.

میسی وتی:"  یارییەکەی ئوسترالیا سەخت دەبێت،ئێستا مۆندیالێکی دیکە دەست پێدەکات،هیوادارم بتوانین ئەو کارەی ئەمڕۆمان کرد بپارێزین".

وتیشی :" یاری بەرامبەر ئوسترالیا قورس دەبێت، هەموو تیپێک دەتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، هەموو شتێک زۆر یەکسانە، دەبێت بە باشترین شێوە خۆمان ئامادە بکەین، وەک هەمیشە کردوومانە".


لە کۆتایدا وتی "توڕە بووم، چونکە لێدانی سزام لەدەستدا، بەڵام تیپەکە بەهێز دەرکەوت دوای ئەو هەڵەیە لەلایەن منەوە، دوای ئەوەی گۆڵی یەکەممان تۆمارکرد زانیمان یارییەکە دەگۆڕێت، خۆشحاڵم بەوەی کە لەم کۆمەڵەیەدا پلەی یەکەمیمان بەدەستهێناوە.  



AM:12:39:01/12/2022