راهێنەری ئەرجەنتین لە بەینی گێمەکان چی بە یاریزانەکانی وتووە؟


لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاری پۆڵەندا، سکالۆنی راهێنەری ئەرجەنتین باسی نهێنی بردنەوەکەی کردوو ئەو قسانەی ئاشکرا کرد کە بە یاریزانەکانی وتبوو.

سکالۆنی دەڵێت:" لە کۆتایی نیوەی یەکەمدا بە یاریزانانم گوت کە ئێمە باش بووین لە لای ڕاستەوە هێرشی باشترمان هەبوو و بۆشاییش لەوێ بوو و دەبێت لەو ڕووەوە هەوڵ بدەین لە نیوەی دووەمدا زوو ئامانجەکەمان بەدەست بهێنین و گۆڵ بکەین و ئەمەش دڵنیایی پێداین".

 وتیشی؛" ئێمە لە شێوازی یاریکردنمان ڕازین، یارییەکە ئاسان نەبوو، دەبوو یاری بکەین و سەرکەوتن بەدەستبهێنین بەرامبەر بە تیپێک کە لە دوو یاریی یەکەمدا بە خاڵەوە هاتبووە دەرەوە، هەرکەسێک پێیوابێ یاری ئوسترالیا ئاسان دەبێت، هەڵەیە،سبەی کاتی ئەوە هاتووە کە ڕکابەرەکەمان لە قۆناغی ١٦دا بە وردی شیکاری بۆ بکرێت".

لە،بەردەوامی لێدوانەکانی لیۆنێل سکالۆنی وتی : بەرگریکاران نیکۆلاس ئۆتامێندی و کریستیان ڕۆمیرۆ توانیان پۆڵەندا  بوەستێنن کە دەیانتوانی شتی باشتر بکەن، ئێمە تیپی پاڵێوراو و دڵخواز نین بۆ پاڵەوانێتییەکە یان هەر شتێک".

 



AM:01:56:01/12/2022