بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەمی پچر پچر لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، خێراى با (١٠ - ٢٠) کم لە هەر کاتژمێرێکدا بە ئاراستەی باکوری رۆژئاوا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ، خێراى با (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا دەبێت، مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت.