دەستەی دەسپاكی: هەنگاوی باش بۆ رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی نراوە


سەرۆكی دەستەی دەستاكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەنگاوی باشییان بڕیووە لە جێبەجێكردنی ستراتیژی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و جێبەجێكردنی پرۆسەی چاكسازی.

حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستاكی هەرێمی كوردستان لە چالاكییەكدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە شاری هەولێر رایگەیاند، ساڵی رابردوو ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیان داناوە و لەسەرەتای ساڵی داهاتوو راپۆرتێك لەو بارەوە دەخەنەڕوو.

ناوبراو روونیكردەوە، جێبەجێكردنی ئەو ستراتیژییە دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی پرۆسەی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان.

دەربارەی سپیكردنەوەی پارە، حاكم ئەحمەد دەڵێت "لە هەرێمی كوردستان بۆشایی یاسایی لەو بوارەدا هەیە كە ئێستا لە عێراق زۆر قسەی لەسەر دەكرێت، بەڵام لە رێگەی ئەو لێكتێگەیشتنەی لەگەڵ بانكی ناوەندی عێراق واژۆیان كردووە كاری جددی تێدا دەكەن".



PM:02:04:01/12/2022