ڕاهێنەری ئەڵمانیا هۆکاری کرانە دەرەوەیان ئاشکرا دەکات

هانس فلیک، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، لێدوانێکی لەسەر هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی لە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دا، ئەمەش دوای دەرچوونیان لە مۆندیالی 2022ی قەتەر.


 هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەرامبەر کۆستاریکا سەرکەوتنی بەدەستهێنا بە ئەنجامی 4-2، بەڵام ئەم سەرکەوتنە بەس نەبوو بۆ ئەوەی مەکینەکان بۆ قۆناغی داهاتوو لە مۆندیالدا سەرکەون.

 هانس فلیک لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراو، فابریزیۆ ڕۆمانۆ بڵاویکردەوە، وتی: کاردەکەین بۆ ئەوەی بە خێرایی ئەم بابەتە چارەسەر بکەین".

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەستەمە ئێستا ڕاستەوخۆ دوای یارییەکە وەڵام بدەینەوە کاتێک لە یاریگاکان دووردەکەوینەوە، بەم زووانە ئەوە دەبینین کە من وازدەهێنم یان نا".

وتیشی:" لە گێمی یەکەمدا، ئەگەر ڕاستگۆ بم، نازانم چەند هەلمان لەدەستدا، 3-4 هەل؟ دەمانتوانی گۆڵی زیاتر تۆمار بکەین".

 لە کۆتاییدا سەبارەت بە هۆکاری دەرچوونەکەیان وتی: من پێم خۆش نییە ئیسپانیا تاوانبار بکەم، خەتای ئێمەیە، دەبێت سەیری خۆمان بکەین، هەلی پەڕینەوەمان  هەبوو، بەتایبەتی بەرامبەر ژاپۆن و لە کۆتایی یارییەکەدا بەرامبەر ئیسپانیا ."


AM:01:08:02/12/2022